پایتەخت

لیستی مووچە گەیشت

لیستی مووچە گەیشت
کورتە

لیستی مووچەی مانگی 4 بڵاو کرایەوە

لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی چوار بڵاوکرایەوە، وەزارەتی دارایی بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەکات.

 

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

 

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە دا، لەگەڵ ئەوەی بەپێی خشتەکە مووچەی خانەنشینانی سەربازی بە شێوەی کاش ڕۆژی پێنج شەممە دابەش دەکرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی لەڕێی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن دەتوانن سبەی چوار شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ گوژمەی دووەمی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

12 ئایار 2026 17:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026