پایتەخت

چەند ملیار گەیشتووە و کەی دابەش دەکرێت؟

چەند ملیار گەیشتووە و کەی دابەش دەکرێت؟
کورتە

وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی 300 ملیار دیناری وەک تەواوکاری مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێم کرد.

گوژمەی دووەمی پارەی مووچەی مانگی چوار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاوبکرێتەوە.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بڕی 298 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ وەکو گوژمەی دووەمی پارەی مووچە خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 961 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نێردراوە.

بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی چوار بڵاودەکرێتەوە، هەروەها بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە 50 ملیار دینار وەکو داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا بکات.

12 ئایار 2026 14:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026