فلیک لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە؟
ئیدارەی بارسێلۆنا لەگەڵ هانسی فلیک لە گفتوگۆدان
بارسێلۆنا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هانس فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەکە هەوڵەکانی دەستپێکردووە و کەمێک پێش ئێستا، راهێنەرەکەی بارسێلۆنا رایگەیاند، دڵخۆشە لە بارسێلۆنا و گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیا ئیسپانییەکان، گرێبەستە نوێیەکەی فلیک تا هاوینی ساڵی 2028 درێژ دەبێتەوە، لەگەڵ بوونی بژاردەیەک کە ڕێگەی پێ دەدات بۆ وەرزێکی دیکەش و تا ساڵی 2029 لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، ئەم هەنگاوە دوای ئەو ئەنجامە سەرنجڕاکێشانە دێت کە فلیک لەوەتەی هاوینی 2024 و دوای دوورخرانەوەی چاڤی هێرناندێز بەدەستی هێناون.
هانزی فلیکی تەمەن 61 ساڵ، توانیویەتی شوناسێکی بەهێز بۆ بارسێلۆنا بگەڕێنێتەوە، لە کۆی 114 یاری کە سەرپەرشتی یانەکەی کردووە، 87 سەرکەوتنی تۆمارکردووە و تەنها 17 شکستی هەبووە، لەو ماوەیەدا فلیک ڕەفەی نازناوەکانی یانەکەی دەوڵەمەندتر کردووە بە بردنەوەی دوو نازناوی لالیگا، یەک جامی شا و دوو جامی سوپەری ئیسپانیا، ئەمەش وایکردووە کارگێڕی یانەکە متمانەی تەواوی پێ ببەخشن بۆ سەرکردایەتیکردنی قۆناغی داهاتووی یانەکە.