پایتەخت

عەلی زەیدی سەردانی هەولێر دەکاتەوە

عەلی زەیدی سەردانی هەولێر دەکاتەوە
کورتە

بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێم عەلی زەیدی، سەردانی هەولێر دەکاتەوە

 

لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێم عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق سەردانی هەولێر بکات، ئەم سەردانە کە بڕیارە دوای تەواوبوونی پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ بێت. 

 

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو ڕایگەیاند، عەلی زەیدی دەگەڕێتەوە هەولێر و پێداگرە لەسەر ئەوەی دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی حکوومەت، ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. 

 

ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوانەش دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی و بنەڕەتییە بۆ ئەو کێشە هەڵپەسێردراوانەی کە ساڵانێکە لە نێوان هەردوو حکوومەتدا بەردەوامن، سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، بەدڵنیاییەوە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کار بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات.

 

ئەمە دووەم سەردانی عەلی زەیدی دێت بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی دەستنیشانکردنی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران، پێشتر لە 2ـی ئایاری 2026 سەردانی هەولێری کرد و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا، کە تێیدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و بەرپرسانی هەرێم ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی سیاسی وڵات.

11 ئایار 2026 17:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026