یەکەم وڵات کارەکانی لە هەولێر دەستپێدەکاتەوە
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا ئامادەکاری بۆ کردنەوەی بەشی ڤیزا و ڕاییكردنی مامەڵەکانی هاووڵاتییانی هەرێم و عێراق دەکات.
ئەڵمانیا لە عێراق وەک یەکەم وڵات لە دوای جەنگ دەستیانکردووە بە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی و دەستپێکردنەوەی چالاکییە دیپلۆماسی و کارگێڕییەکانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە، کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە عێراق ڕایگەیاند، فەرمانبەرانی کونسوڵخانەکە لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی گشتی لە هەولێر دەستیانکردووە بەکارەکانیان کردووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی بایەخی بابەتەکەوە، بەردەوام پرسیاریان لەسەر بەشی کاروباری کونسوڵی و پێدانی ڤیزا ئاڕاستە دەکرێت.
باڵیۆزخانەکە ڕوونیکردەوە، کە هەرچەندە کارەکان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچن، بەڵام تا ئێستا وادەیەکی دیاریکراو و ورد بۆ کردنەوەی تهواوهتی بەشی ڤیزا و ڕاییكردنی مامەڵەکان دەستنیشان نەکراوە.
باڵیۆزخانەکە جەختی لەوەش کردەوە، کە تیمەکانیان لە هەردوو شارەکە لە هەوڵدان بۆ ڕێکخستنەوەی کاروباری هاووڵاتییان و داوای لە خوازیاران کرد بۆ ئاگاداربوون لە دواین بڕیار و گۆڕانکارییەکان، تەنها پشت بە پلاتفۆرمە فەرمییەکانی باڵیۆزخانە لە سۆشیاڵ میدیا و ماڵپەڕی فەرمییان ببەستن.