تا ئێستا زیاتر لە 1000 حاجی کوردستان گەیشتوونەتە سعودییە
ئەمڕۆ حاجییانی سلێمانی بە فرۆکە بەرەو سعودییە بەڕێ دەکەون و ژمارەی حاجییانی کوردستان لە سعودییە بۆ 1,176 کەس بەرز دەبێتەوە.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی/به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان گەیشتنی زیاتر لە هەزار حاجی بۆ سعودییە ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی /به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00 یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی سلێمانی به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودییه به‌ڕێ ده‌كه‌وێت، ژماره‌یان حاجییەکان 147 كه‌سه و بە مەش کۆی گشتی ئەو حاجییانەی دەگەنە سعودییە، ژمارەینا دەکاتەژماره‌ی حاجیانی كوردستان بۆ ئه‌مرۆ كه ده‌گه‌نه سعوودیه ده‌گاته 1,176 كه‌س.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی و د. پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، ئەمساڵ حاجییان به فرۆكه گه‌شتی سعودییە ده‌كه‌ن و له فرۆكه‌خانه‌یش هه‌موو ئاسانكارییه‌ک بۆ حاجییان كراوه، وەک له وه‌رگرتنی تكتی فرۆكه، وه‌رگرتنی جانتا به جۆرێک کە حاجی له‌ماڵه‌وه جانتاكه‌ی بۆ ده‌چێته به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی له كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دوایدا بگه‌رێت.
بۆ ئەم ساڵ 5 هەزار و 120 کەس لە ڕێگەی سیستیمی ئه‌لیكترۆنی ده‌روازه‌ی حه‌ج ناویان بۆ فەریزەی حەجی گەڕاوەتەوە و چوار ڕۆژ لەمەوبەر، یەکەم کاروانی حاجییان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێ کەوتن.