پایتەخت

گەشتیارانی بەریتانی ناو کەشتی هانتا ڤایرۆس گواسترانەوە نەخۆشخانە

گەشتیارانی بەریتانی ناو کەشتی هانتا ڤایرۆس گواسترانەوە نەخۆشخانە
کورتە

کەرەنتینەکردنی گەشتیارانەی سەر ئەو کەشتییەی ڤایرۆسی هانتای تێدا دروست بوو، دەستی پێکرد.

پرۆسەی گواستنەوەی سەرنشینانی کەشتیی گەشتیاریی (MV Hondius) کە گومانی بڵاوبوونەوەی هانتا ڤایرۆسی لێ دەکرێت، پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە، لە نوێترین پەرەسەندندا، ئەو گەشتیارانەی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانین، گەیشتنەوە خاکی وڵاتەکەیان و دەستبەجێ ڕەوانەی کەرەنتین کران.

ئاژانسی سکای نیوز بڵاویکردەوە، گەشتیارە بەڕیتانییەکانی کەشتیی گەشتیاریی (MV Hondius) گەیشتوونەتە ناوچەی ویرال لە هەرێمی مێرسیساید و لە نەخۆشخانەی (ئارۆ پارک) لەژێر چاودێریی توندان، ئەم هەنگاوە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی دەگیرێتەبەر تاوەکو پشکنینی وردیان بۆ بکرێت و دڵنیایی بدرێت لەوەی کە ڤایرۆسە کوشندەکەیان لەگەڵ خۆیاندا نەهێناوەتەوە ناو خاکی بەریتانیا.

هاوکات کەشتیی (MV Hondius) کە لە 20ی  ئازاردا لە ئەرجەنتینەوە بەرەو کیشوەری ئەفریقا بەڕێ کەوتبوو، دوای گیانلەدەستدانی دوو سەرنشین و سەرهەڵدانی گومانی بڵاوبوونەوەی هانتا ڤایرۆس، لە کەناراوەکانی ئیسپانیا ڕاگیرا.

هانتا ڤایرۆس یەکێکە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی کۆئەندامی هەناسە و بەهۆی ئەوەی هیچ ڤاکسینێکی نییە و ڕێژەی گیانلەدەستدان تێیدا دەگاتە 38%، حکومەتی بەریتانیا تیمە پزیشکییەکانی لە حاڵەتی ئامادەباشی داناوە.

11 ئایار 2026 15:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026