پایتەخت

بەر لە هاتنی جەژن مووچەی مانگی 5 دابەش دەکرێت؟

بەر لە هاتنی جەژن مووچەی مانگی 5 دابەش دەکرێت؟
کورتە

ڕۆتینی ئاسایی دابەشکردنی مووچە هیچ کێشەیەکی نییە و لە پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵدەدرێت وادەکەی پێشبخرێت.

بەمەبەستی بنبڕکردنی تەواوی کێشەکانی ناردنی مووچە لە حکومەتی داهاتووی عێراق، هەوڵی دروستکردنی 'سندووقی سەقامگیری مووچە' دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق توانای هەیە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە پێشبخات و بەر لە هاتنی جەنگی قوربان، مووچەی مانگی 5 دابەش بکات.

 بەگووتەی جەمال کۆچەر، بابەتی مووچە پارێزراوە و هیچ کێشەیەکی لەسەر نییە، حکومەتی داهاتووی عێراق بژاردەی دەرکردنی یاساییەکی تایبەتی بە مووچە وەک یاسای ئاسایشی خۆراک لەبەردەستە.

لەلای دیکەوە، بەمەبەستی چارەسەکردنی کێشەی دواکەوتن و نەبوونی مووچە لە کاتی قەیرانەکاندا،  عودەی عەواد، پەرلەمانتاری عێراق پێشنیازی کردووە  'سندووقی سەقامگیری مووچە' دروست بکرێت، کە تێیدا لە داهاتی زیادەی نەوت و وەبەرهێنان مووچە دابین دەکرێت.

11 ئایار 2026 13:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026