پایتەخت

مووچەی مانگی چوار گەیشت

مووچەی مانگی چوار گەیشت
کورتە

وەک گوژمەی یەکەم بەشێکی پارەی مووچەی مانگی چوار خەرج کرا.

وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی چواری ڕەوانەی هەرێم کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، عێراق بڕی 664 ملیار دینار وەکو یەکەم گوژمەی پارەی مووچەی مانگی چوار خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

لەلای خۆیەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ دەست بە ڕێکارە هونەرییەکان دەکەن، لیستی مووچە بڵاو دەکەنەوە و سبەی دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکەن.

نوێدەکرێتەوە..

11 ئایار 2026 12:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026