پایتەخت

کەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات؟

کەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات؟
کورتە

دوای ئەوەی دوێنی تەیف سامی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 4ـی مووچەخۆرانی هەرێمی دا، وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی دابەشکردنی ئاشکرا کرد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاشکرای کرد، بڕیارە ئەمڕۆ تەمویلی مووچە بگاتە هەولێر و سبەی سێشەممە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات.

 
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ڕاستەوخۆ دەست بە ڕێکارە هونەرییەکان دەکرێت، ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەر لەگەڵ گەیشتنی پارەکە لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوە.

 
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، ئەو فەرمانبەرانەی هێشتا نەچوونەتە ناو پڕۆژەی 'هەژماری من' مووچەکانیان بەشێوەی کاش وەردەگرن، لە کاتێکدا ئەو مووچەخۆرانەی خاوەن هەژمارن لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) شایستەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی عێراق دوای ئەوە هات، کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە 50 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتیی مانگی نیسان ڕادەستی بانکی ناوەندیی عێراق کرد و تەیف سامی واژۆی لەسەر خەرخ کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد، بەوەش ڕێکارە یاسایی و داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەت بۆ ئەم مانگە تەواو کران.

11 ئایار 2026 12:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026