پایتەخت

بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی دوو کەس کوژران و کەسێک بریندارە

بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی دوو کەس کوژران و کەسێک بریندارە
کورتە

شایەتحاڵێک بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قوشتەپە شەڕە تەقە ڕوویدا و کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە قوشتەپە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی، دەسترێژی گوللە لە سێ کەس کرا، بەوهۆیەوە دوو کەس کوژراون و کەسێک بریندارە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە شوێنی ڕووداوەکە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دوای 9 مانگ لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ لایەنێک چووەتە دادگای قوشتەپە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەو قەزایە و دوای هاتنە دەرەوەیان، لە لایەن لایەنی دووەم دەسترێژی گوللەیان لێ کراوە.

شایەتحاڵەکە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا دوو کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندارە، ئێستا کوژراوەکان بۆ پزیشکی دادی لە هەولێر دەگوازرێنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، ئەم رووداوە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و نزیکەی ساڵێکە چارەسەر نەکراوە، تاوەکو بووە هۆکاری روودانی ئەم ڕووداوە.

11 ئایار 2026 11:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026