کاردانەوەی ترەمپ بەرامبەر بە وەڵامەکەی ئێران نرخی نەوتی بەرز کردەوە
لێدوان و پۆستەکانی ترەمپ لە سۆشیاڵ میدیا، کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ئابووری جیهان دروست کردووە.
هەڵوێستی ترەمپ بەرامبەر بە وەڵامی ئێران بۆ پێشنیازی دانوستان، نرخی نەوتی بەرزکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا، نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوەیەکەی بەرچاویان بەخۆوە بینی و نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی %3.17 بەرزبووەوە و گەیشتە 104.50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نرخی نەوتی خاوی تێکساس (WTI) بە رێژەی %3.21 بەرزبووەوە و گەیشتە 98.48 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، دوێنێ یەکشەممە، ئێران وەڵامی پێشنیازێکی ئەمریکای بۆ دانوستان دایەوە، کە بەگوێرەی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، تاران جەختی لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگ لە هەموو بەرەکان کردووەتەوە، بەتایبەت لە لوبنان کە تێیدا ئیسرائیل (هاوپەیمانی ئەمریکا) شەڕی چەکدارانی حزبوڵڵا دەکات.
لەبەرامبەر وەڵامەکەی ئێران، دوێنێ شەو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەیی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند: "ئێستا وەڵامی ئەو کەسانەم خوێندەوە کە ناویان لێناوە 'نوێنەرانی' ئێران، بە هیچ شێوەیەک بەدڵم نەبوو و بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵ نییە.