جووتیارانی گوێڕ و دیبهگه بێ هیوا كران

پایتهخت میدیا بهدواداچوون بۆ كێشهی وهرنهگرتنی گهنمی جووتیارانی گوێڕ و دیبهگه دهكات
ڕۆژی پێنجشەمممە، پایتەخت میدیا لە گردبوونەوەی جووتیارانی دیبەگە و گوێڕ ئامادەبوو کێشەکانیانی گواستەوە، ئەمڕۆش بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر لەبارەی چارەسەرکردنی کیشەی جووتیاران زانیاری نوێ بۆ پایتەخت میدیا ئاشکرا دەکات.
ئهمڕۆ شهممه میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دیبەگە و گوێڕ بە پایتەخت میدیای راگەیاند، ئەمڕۆ دواین وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دیبەگە و گوێڕە ماوەی 3 ڕۆژە هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەنمی جووتیارانی گوێڕ و دیبەگە داوە تا بتوانین ئەمڕۆ گەنمەکانیان لێ وەربگرین تاوەکو بەغدا نووسراوی فەرمی نەنێرێت ناتوانین گەنمی جووتیاران وەربگرین.
سەبارەت بۆ هۆکاری کێشەی جووتیارانی دیبەگە و گوێر گووتی: "کشتوکاڵی دیبەگە و گوێڕ لیستیان ناردبوو بۆ بەغدا، کە لیستەکەش نێردراوە ناوی ئەم جووتیارانەی تێدا نەبووە جا بەهۆکاری لەبیرکردن بێت یان جووتیارەکە خۆی نەچووبێت، هەر بۆیە ناوی جووتیاران لە دیواردرا بەم هۆکارەش ئەو کەسانەی ناویان لە نیو لیستەکە نەهاتووەتەوە کێشەی وەرنەگرتنی گەنمیان بۆ دروست بووە".
ناوبراو زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو، لە هەموو عێراق تەنیا سایلۆی هەولێر ماوەتەوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران ئەمەش بەهۆی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دیبەگە و گوێڕە ئەمڕۆش دواین ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی ئەم جووتیارانەیە.
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر دووپاتیکردەوە، دەبێت ئەمڕۆ کێشەی جووتیاران لەلایەن بەغداوە چارەسەر بکرێت ئەگەر نا لە ڕۆژانی داهاتوو ناتواندرێت گەنمی جووتیاران وەربگرێت بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ دواین ڕۆژە، لە ئێستاشدا جووتیارن خۆشیان لە هەوڵدان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانیان.