پایتەخت

سیناتۆرێکی دیموکراتەکان: کۆگاکانی تەقەمەنی و مووشەکەکانی ئەمریکا کەمبوونەتەوە

سیناتۆرێکی دیموکراتەکان: کۆگاکانی تەقەمەنی و مووشەکەکانی ئەمریکا کەمبوونەتەوە
کورتە

سیناتۆرێک هەمووان دەچڵەکێنێت: کۆگاکانی چەکی ئەمریکا خەریکە بەتاڵ دەبن!

سیناتۆرێکی دیموکراتەکان: کۆگاکانی تەقەمەنی و مووشەکەکانی ئەمریکا کەمبوونەتەوە.

مارک کێلی، سیناتۆری پارتی دیموکراتەکان، هۆشدارییەکی توند دەداتە ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی وڵاتەکەی و ڕایدەگەیەنێت، کە کۆگاکانی تەقەمەنی و مووشەکی سوپای ئەمریکا بەهۆی ململانێکانەوە ڕوویان لە کەمبوونەوەیەکی مەترسیدار کردووە.

کێلی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە ئەمریکا بەبێ پلان و ستراتیژیەتێکی ڕوون ڕاکێشراوەتە نێو جەنگ لەگەڵ ئێران، هەروەها ئەم سیناتۆرە پێی وایە ئەم هەنگاوە بووەتە هۆی بەکارهێنانی بڕێکی بێشومار لە تەقەمەنی و مووشەک کە لە دۆخێکی ئاساییدا پێویست نەبوو بەو شێوەیە خەرج بکرێن.

مارک کێلی جەختی لەوە کردەوە، کە ئەگەر ئەمریکا بکەوێتە ناو ململانێیەکی سەربازیی درێژخایەنەوە، مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر توانای بەرگریی وڵاتەکە دروست دەبێت و ڕەنگە سوپا نەتوانێت بەو چەک و تەقەمەنییەی لەبەردەستیدا ماوە، وەک پێویست بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکات.

11 ئایار 2026 09:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026