پایتەخت

ئێران: ئێمە چوارەم زلهێزی جیهانین

ئێران: ئێمە چوارەم زلهێزی جیهانین
کورتە

ئێران دەیەوێت چاوی دوژمن بە چەک و تەکنەلۆژیای مۆدێرن کوێر بکات و خۆی وەک زلهێز ناو دەبات.

بەرپرسە باڵاکانی ئێران، بە شان و باڵی وڵاتەکەیان لە پێشکەوتنی چەک و تەکنەلۆژیا دا هەڵدەدەن و خۆیان بەراورد بە وڵاتانی زلهێز دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حەمیدڕەزا حاجی بابایی، جێگری گووتەبێژی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، دواجار ئێران بە فەرمی بووە چوارەم زلهێزی جیهان (دوای ئەمریکا، ڕووسیا و چین). ئاماژەی بە مانەوەی گەرووی هورمز بە شێوەیەکی "هەمیشیەیی" لەژێر کۆنترۆڵی نەتەوەی ئێرانیش کرد.

حەمیدڕەزا حاجی بابایی گووتی: "ئەمڕۆ گەرووی هورمز تا هەتاهەتاهە بۆ نەتەوەی ئێران دەمێنێتەوە، هیچ کەشتییەکی بارهەڵگری نەوت ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی ئێران لە گەرووەکە تێبپەڕێت."

 جێگری گوتەبێژی پەرلەمانی ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕووی دەمی لە دوژمنان کرد و جەختی کردەوە، وڵاتەکە لە بەرامبەر هەر هێرشێکی دوژمن، "بژاردەی سوپرازییان" بۆ وەڵامدانەوە دەبێت و لە چەک و کەلوپەلی پێشکەوتووتر و مۆدێرن پێکدێن.

لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ شەهرام ئیرانی، فەرماندەیەکی هێزی دەریایی ئێران ڕایگەیاند، ئەو ژێردەیاییەیانەی کە لە نێوخۆی ئێراندا دروستکراون، ئێستا  لە گەرووی هورمز بڵاوەیان پێکراوە و ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی دەرەکین.

بەگووتەی ئەم فەرماندەیە، ژێردەرییایەکان کێشیان سووکە و دەتوانن بۆ ماوەیەکی دووروو درێژ "لە ژێر دەریادا" لە گەرووکە بمێننەوە، بەمەش دەتوانن چاودێری کەشتیی "دوژمنان" بکەن و ئەگەر پێویستیش بکات، هێرشیان بکەنە سەر.

10 ئایار 2026 16:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026