تەیف سامی پێش گەشتەکەی کێشەی مووچەی هەرێمی بڕاندەوە
مووچه گهیشته قۆناغی كۆتایی؛ تهیف سامی ههواڵه خۆشهكهی بۆ مووچهخۆرانی كوردستان ڕاگهیاند.
پرۆسەی ناردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و چاوەڕوان دەکرێرت ئەمڕۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوێكی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بانکی ناوەندی لە ناردنی مووچە ئاگادار بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، دوای نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی، بانکی ناوەندیی عێراق بڕە پارەکە دەخاتە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی لە هەولێر، لەوێشەوە پارەکە دەگوازرێتەوە بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
پایتەخت میدیا زانیویەتی، تهیف سامی، وهزیری دارایی عێراق بە وەزیرە کوردەکانی حکومەتی فیدڕاڵی ڕاگەیاندووە پێش ئهوهی گهشتی حەج ئهنجام بدات، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەکات.
سهرچاوهیهک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئامادەکاری تەواو کراوە و دوای گەیشتنی پارەکە، لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە و رۆژی دواتر، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کە زیاترە لە 50 ملیار دینار، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی فیدڕاڵ.