پایتەخت

ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازی نهێنی لە بیابانەکانی عێراق دامەزراندووە

ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازی نهێنی لە بیابانەکانی عێراق دامەزراندووە
کورتە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، شەڕ و پێکدادان لە بیابانێکی عێراق لە نێوان هێزەکانی عێراق و ئیسرائیلدا ڕوویداوە.

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانای ئاسمانی لە ناوچەکە، ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازی لە عێراق دادەنێت و سەربازێکی عێراقیش دەکوژێت.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرای کردووە، ئیسرائیل کەمێک دوای دەستپێکی جەنگ لەگەڵ ئێران لە 28-2-2026، بنکەیەکی سەربازی نهێنی لە بیابانەکانی عێراق دامەزراندووە، ئەمەش بەمەبەستی پشتیوانیکردنی توانای ئاسمانی وڵاتەکە لە جەنگیان لە دژی ئێران.

بەگوێرەی زانیارییەکانەی ئەم ڕۆژنامەیە، ئیسرائیل هێزی تایبەتی سەربازی و تیمی بەدواگەڕان و ڕزگارکەری لە بنکەکە جێگیر کردووە، بۆ ئەوەی لە کاتی هەر ڕووداوێکی تێکشکاندنی فرۆکە، دەستبەجێ فرۆکەوانەکەیان بدۆزنەوە و ڕزگاری بکەن.

سەرەڕای ئەمانە، وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژە بە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و عێراق کردووە، کە چۆن تەنانەت بەمەبەستی بەرگریکردن لە بنکەکە، ئیسرائیل هێرشی کردووە سەر ئەو هێزە عێراقییەی کە لە سەرەتای مانگی سێی ڕابردوو بنکەکەیان دۆزیوەتەوە، لە ئەنجامدا سەربازێکی عێراقی کوژراوە و هێزە عێراقییەکان بە ناچاری ناوچەکەیان جێهێشتووە.

پێشووتر لە کاتی ڕوودانی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە، میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندبوو، شوانکارێک چالاکییەکی "نامۆی سەربازی" بینی بوو، کە لە هێلیکۆپتەر و دەنگی تەقە لە ناوچەیەکی بیابانی دوور پێکهاتبوو، لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل ڕەتی کردبوویەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم ڕووداوە بدات.

10 ئایار 2026 09:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026