ژمارەی ئەو حاجیانەی گەیشتوونەتە سعوودیە ڕاگەیەندرا
مژدە بۆ حاجیانی کوردستان؛ پڕۆسەی گواستنەوە پێشکەوتنێکی گەورە بەخۆوە دەبینێت.
گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، نوێترین زانیاری لەسەر پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ (2026) ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 880 حاجی بە سەلامەتی گەیشتوونەتە خاکی سعودییە.
ئهمڕۆ کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانی سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی سەرجەم گەشتەکان کراونەتە "ئاسمانی"، ئەمەش ئاسانکارییەکی گەورەی بۆ حاجیان دروست کردووە و گەشتەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا بەڕێوەدەچن.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، سەرۆکوەزیران بۆ ئەمساڵ بڕی 2 ملیار و 800 ملیۆن دیناری وەک پاڵپشتی بۆ پڕۆسەی حەج تەرخان کردووە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر شانی حاجیان. ههروهها گوتیشی: له ماوەی چوار ساڵی کابینەی نۆیەمدا، سەرۆکی حکومەت ساڵانە پاڵپشتی ئەم پڕۆسەیەی کردووه.
بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو، بڕیارە تاوەکو ڕێککەوتی 17ی ئایاری 2026، تەواوی حاجیانی هەرێمی کوردستان بگەنە وڵاتی سعودییە. لە ئێستاشدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی حەج لە ئامادەباشی تەواودان بۆ پێشوازیکردن لە کاروانەکانی داهاتوو بە باشترین شێوە.