هەولێرییەکان لای ئەو متمانەپێکراو نین
بۆچی هەولێرییەکان جێی متمانەی شاسوار عەبدولواحید نین؟
شاسوار عهبدولواحید متمانهی به خهڵكی ههولێر نییه
به بڕیاری شاسوار عهبدولواحید، هیچ كهسێکی ههولێر نابێت ببێتە کاندیدی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و لە کۆی هەشت کاندیدی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بازنەی هەولێر، حەوتیان خەڵکی سلێمانین و یەکیان خەڵکی ناوچەکانی دوور لە سەنتەری هەولێرە، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەوەی خەڵکی هەولێر جێگای متمانەنین لە لایەن شاسوار عەبدولواحید و سەرکردایەتی جوڵانەوەکە.
دوای ئهوهی جوڵانهوهی نهوهی نوێ، ناوی بهربژێرهكانی خۆی لە بازنەی ههولێری بۆ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی عێراق ئاشكرا كرد، نیگهرانی فراوان لهنێو کادیران و لایەنەگرانی ئەو جوڵانەوەیە لە ههولێر دروست بوو، چونكه لە کۆی هەشت بەربژێری بازنەی هەولێر، تهنیا یهك بهربژێر بهناوی كاوه عهبدولقادر، کە لە بنەڕەتدا خەڵکی هەولێر نییە و ئێستا دانیشتووی هەولێرە، بەربژێری جوڵانەوەکەیە و ئەوانیتر هەمووی خەڵکی سنووری سلێمانین.
بڕیاری دانەنانی هیچ کەسێکی هەولێر وەکو کاندیدی نەوەی نوێ، بەبڕیاری شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ بووە، ئەمەش دوای ئەوە سەرۆکی ئەو جوڵانەوەیە متمانەی زۆربەی کەسە نزیکەکانی لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو لە دەستداوە و لە ئێستادا، ئەگەر خزم یان کەسێکی نزیکی خۆی نەبێت، ناکرێتە بەربژێری ئەو جوڵانەوەیە.
نەوەی نوێ، جیاواز لە هەر حزبێکی دیکە، لە هەر خولێکی هەڵبژاردن دوو هاوسەر دەکاتە بەربژێری خۆی و کەسانی نوێ دەست نیشان ناکات، بۆ نمونە سروە عەبدولواحید و خزمانی شاسوار عەبدولوحید بە ئاسانی دەبنە پەرلەمانتار و مژدە مەحموود، لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان ئەندام بووە و ئێستا بەربژێرە بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق، لە کاتێک محەممەد ئیسماعیلی هاوسەری، بەبێ ئەوەی زمانی عەرەبی بزانێت، ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە.
بڕیارهكهی شاسوار عهبدولواحید، بۆ سزادان و سڕكردنی خهڵكی هەولێرە لە جوڵانەوەکەی، ئەمەش بەڕوونی پێیان گوتراوە و هەر ئەمەش وایکردووە، نیگهرانی و ناڕەزایی فراوانی لای ئەندامان و خۆبهخشانی ئەو جوڵانەوەیە له ههولێر دروست بێت.