پایتەخت

دوو کەس لە سنووری پێنجوێن بە درۆن کرانە ئامانج و یەکیان گیانی لەدەستدا

دوو کەس لە سنووری پێنجوێن بە درۆن کرانە ئامانج و یەکیان گیانی لەدەستدا
کورتە

ئەمجارە لە جیاتی کێڵگەی نەوتی، هاووڵاتییان بە درۆن کرانە ئامانج و زیانی گیانی لێکەوتەوە

دوو کەس لە سنووری پێنجوێن بە درۆن کرانە ئامانج

هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمجارە دوو کەس کرانە ئامانج و زیانی گیانی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، دوو کەس لە کاتی لێخووڕینی ماتۆڕ لە گوندی شیوەگوێزان لە سنووری ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی، بە درۆنێک هێرشیان کرایە سەر و لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکە بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا ڕوون نییە کە قوربانییەکان سڤیلن یان نا، بەڵام جلوبەرگی سڤیلیان لەبەردا بووە و تا ئێستاش کەس بەرپرسیارەتی ئەم هێرشانەی هەڵنەگرتووە و نازاندرێت کێ ئەنجامی داون.

جێی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە، بە بەردەوامی هێرشی درۆنی دەکرێتە هەرێمی کوردستان و کێڵگە نەوتییەکان (کە تێیدا کۆمپانیای ئەمریکی و ئەوروپی کار دەکەن) دەکرێنە ئامانج.

19 تەمموز 2025 11:52 31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025