پایتەخت

چه‌مچه‌ماڵ؛ دووپشك و مار كاره‌ساتییان نایه‌وه‌

چه‌مچه‌ماڵ؛ دووپشك و مار كاره‌ساتییان نایه‌وه‌
کورتە

تەندروستیی چەمچەماڵ هۆشداری دەدات؛ 10 حاڵەتی دووپشکپێوەدان تۆمارکراون و دەرزیی گەزاز نەماوە.

لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا و زیادبوونی گەشتە بەهارییەکان، قەزای چەمچەماڵ ڕووبەڕووی مەترسیی زۆربوونی خشۆکەکان و کەمیی دەرمان بووه‌ته‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایه‌تی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەهۆی سروشتی بەهاری ئەمساڵ و بەردەوامیی گەشتی هاووڵاتییان بۆ ناوچە شاخاوییەکان، مار و دووپشک بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.

 

هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد، تەنیا لە مانگی نیساندا، 10 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک تۆمارکراون. ڕێکارە پێویستەکان بۆ چارەسەری تووشبووان گیراوه‌ته‌به‌ر و تەنیا حاڵەتە زۆر سەختەکان ڕەوانەی سلێمانی دەکرێن.

 

سەبارەت بە دەنگۆی نەبوونی دەرزیی گەزاز لە سنوورەکە، بەڕێوەبەرایه‌تیه‌كه‌ پشتڕاستی کردەوە کە ئەم گرفتە بوونی هەیە. هۆکارەکەی بۆ دواکەوتنی دەرزییەکە لە بەغدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. گوتی: دەرزیی گەزاز بۆ برینی قووڵ و ژەنگاوی زۆر پێویستە.

 

ئه‌مه‌ لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییانی چەمچەماڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیگەرانیی خۆیان نیشاندا و نەبوونی دەرزیی گەزازییان بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانیان وه‌سف كرد.

05 ئایار 2026 17:30
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026