پایتەخت

وڵاتێکی دیکە خۆ کوشتنی بە یاسایی کرد

وڵاتێکی دیکە خۆ کوشتنی بە یاسایی کرد
کورتە

بە یاسایی کردنی خۆکوشتن لە جیهاندا ڕوو لە زیادبوونە؛ بزانە مەرجەکان و ئامانجی ئەم یاسایە چیین

وڵاتێکی دیکە خۆ کوشتنی بە یاسایی کرد

وڵاتی سلۆڤێنیا هاتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە حاڵەتی "خۆکوشتنی بە یارمەتی"ـیان بە یاسایی کرد، لە ژێر چەند مەرجێکی جیاواز.

پەرلەمانی وڵاتی سلۆڤێنیای کیشوەری ئەوروپا، دەنگدانی لەسەر بابەتی بە یاساکردنی "خۆکوشتنی بە یارمەتی" ئەنجامدا و پڕۆسەکە بە 50 دەنگی بەڵێ و 34 دەنگی نەخێر و 3 دەنگم نەداوە، کۆتایی هات، ئەمە دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لە ڕیفراندۆمێکدا "خۆکوشتنی بە یارمەتی" 55%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ئەم یاسایە ماف بەو کەسانە دەدات کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن بە یارمەتی پزیشکەکانیان ئەگەر بێتوو، کەسەکە نەخۆش بێت و بەدەست ئازارێکی زۆرەوە بناڵێنێت، بەڵام ئەگەر کەسەکە نەخۆشی دەروونی هەبێت ئەوا ڕێگەپێدراو نییە.

هەروەها لەو حاڵەتانەی کەسی نەخۆش چارەسەری نییە و ئەگەری مردنی لە داهاتوو 100%ـە، کەسەکە دتوانێت لە ڕێگەی وەرگرتنی دەرزی یان حەبێک لە پزیشکەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، هاوکات ئەم ئەگەرانە دەبێت زۆر بە وردی بەر لە کوشتنی نەخۆشەکە وردبینی بۆ بکرێت.

ئەم یاسایەی وڵاتی سلۆڤێنیا جیاوازە لە حاڵەتی "ئویسەنەیسییە"، کە ئەویش تێیدا کەسێکی نەخۆش لەسەر داوای خۆی بە دەرزییەک پزیشکەکەی دەیکوژێت، کە هێشتا لە سلۆڤێنیا قەدەغەیە، بەڵام یاسای "خۆکوشتنی بە یارمەتی" دەبێت کەسەکە بە دەستی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، پزیشکەکەی تەنیا یارمەتیدەرە لە ئەنجامدانی.

جێی باسە لە ئێستادا هەردوو وڵاتی سویسڕا و نەمسا "یارمەتیدانی خۆکوشتن"ـی تێیدا یاساییە و وڵاتانی لەکسمبێرگ، هۆڵەندا، کەنەدا، بەلجیکا و چەند ویلایەتێکی ئەمریکا حاڵەتی "ئویسەنەیسیە"ـیان تێیدا یاساییە.

19 تەمموز 2025 10:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025