ترەمپ بە تەلەفۆن لەگەڵ عەلی زەیدی قسەی کرد
دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی عەلی زەیدی بانگێشتی ئەمریکا کرد.
دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو قسەی کرد و بانگێشتی واشنتنی کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بۆ دامەزراندنی حکومەتی نوێ و هەروەها بانگهێشتی فەرمی بۆ سەردانی واشنتن کرد، دوای پێکهێنانی حکومەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بڵاویکردەوە، تاوتوێی پەیوەندییە ستراتیژییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و چۆنیەتی پەرەپێدان و بەهێزکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا و تەئکیدکردنەوەی کاری هاوبەش و هاوکاری دوولایەنە بۆ پتەوکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ بەم پەیوەندییە دەریخستووە ڕەزامەندە بە کاندیدبوونی عەلی زەیدی، چونکە لە پێشووتردا کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکردەوە.