پارتی دەنگۆی گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکان ڕەتدەکاتەوە
مەکتەبی سیاسیی پارتی، ڕوونكردنهوهیهكی خێرای لهبارهی دەنگۆی گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکان ڕەتدەکاتەوە
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هەبوونی پلان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی ئەو پارتە دەکەن، جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە میدیاکان متمانەی خۆیان بپارێزن و زانیاری لە سەرچاوەی فەرمییەوە وەربگرن.
ئهمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویكردهوه، چەند ڕۆژێکە لە هەندێک میدیا و سۆشیال میدیا بابەتی دیراسەکردن بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی پارتیمان بڵاودەکرێتەوە، کە گوایە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، پارتی داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەکات، لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەکاندا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی متمانەی خۆیان لە لای وەرگر و بینەرەکانیان.
ئەم ڕوونکردنەوەیەی پارتی دوای ئەوە دێت، کە لە ماوەی ڕابردوودا لە چەند پلاتفۆرمێکی میدیاییەوە باس لە گۆڕانکاریی ڕێکخراوەیی لەناو ئۆرگانەکانی ئەو پارتەدا دەکرا.