جوونیشینانی کەناری رۆژئاوا 117 مەڕی جووتیارە فەڵەستینییەکانیان کوشت

بەمەبەستی دەرکردنی فەڵەستینییەکان، جوونشینانی کەناری ڕۆژئاوا مەڕوماڵاتەکانیان دەکوژن
جوونیشینانی کەناری رۆژئاوا 117 مەڕی جووتیارە فەڵەستینییەکانیان کوشت
لە کەناری ڕۆژئاوی فەڵەستین، کە بەشی هەرەزۆری دانیشتووانەکەی فەڵەستینین، بەشێک لە جوونیشینانی ئەو ناوچەیە، مەڕوماڵاتی جوویارە فەڵەستینییەکانیان کوشت.
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە دوێنێ شەوە و جوونشینانی کەناری ڕۆژئاوی ڕووباری 117 مەڕی جووتیارانی فەڵەستینییان کوشتووە و سەدانی دیکەیان دزیوە بەمەبەستی دەرکردنی فەڵەستینییەکان لەو ناوچەیە.
موئەیەد شەعبان، وەزیری فەلەستین بە تووندی سەرکۆنەی ئەم هێرشانەی کرد و گوتی: " ئەمە بەشێکە لە پلانی دەرکردنی فەلەستینییەکان لە ناوچەکە، ئەو مەڕ و ئاژەڵانە تەقەیان لێکراوە، جوولەکەکان ئەم شێوازانە بەکاردەهێنن بۆ ترساندنی فەڵەستیینییەکان بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە جێبهێڵن کە چەندین ساڵە نیشتەجێ بوون."
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم هەفتەیەدا ئاماژەی بە هێرشەکانی نیشتەجێبووانی جوولەکە و هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر فەلەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا داوە، کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی فەڵەستینییەکان.
جێی باسە کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستین، زیاتر لە 2 ملیۆن دانیشتووی فەڵەستینیی لێیە، لە ساڵی 1948 بوو بە بەشێک لە ئوردن و دواتر دوای جەنگی شەش ڕۆژە لە ساڵی 1967 لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکرا.