لێکۆڵینەوەی ورد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی جووتیار ڕەسوڵ دەستیپێکرد
ڕاگهیهندراوێكی خێرا له ڕێكخراوی پهیامنێرانهوه لهبارهی دیار نهمانی جووتیار رهسووڵ، پهیامنێری پایتهخت میدیا
ڕێکخراوی پەیامنێران ڕایگەیاند کە بە وردی و بەوپەڕی جدییەتەوە لەگەڵ بەرزترین دەسەڵاتی کارگێڕی و ئەمنی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە پەیوەندیدان، بە مەبەستی ئاشکراکردنی چارەنووسی ڕۆژنامەنووس جووتیار ڕەسوڵ.
ئهمڕۆ ڕێكخراوی پهیامنێران لهبارهی دیارنهمانی پهیامنێرێكی پایتهخت میدیا بڵاویكردهوه، لە بەیانیی ئەمڕۆوە له پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ بەڕێز "هیوا قەرەنی"، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانی سنوورهكه.
بەپێی ڕوونکردنەوەکە، لایەنە حکومی و ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئەو ڕۆژنامەنووسە کە ماوەی 24 کاتژمێرە بێسەروشوێنە. ڕێکخراوی پەیامنێران دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە زانیاری تەواو لەسەر سەلامەتی و شوێنی مانەوەی ناوبراو.
ئهمه لهكاتێكدایه، ماوهی زیاتر له 24 كاتژمێره و به دیاریكراوی له پێشنیوهڕۆی ڕۆژی سێشهممهوه جووتیار ڕهسووڵ، پهیامنێری پایتهخت میدیا له سنووری ڕانیه و قهڵادزێ بێسهروشوێنه و هیچ سۆراغێكی نییه.