جووتیارانی بەر پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی قەرەبوو دەکرێنەوە
ههولێر دهبێته خاوهن گهورهترین پشتێنهی سهوزایی؛ نیو ملیۆن داری زهیتوون چێندرا
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر له لێدوانێكی تایبهتدا بۆ پایتهخت میدیا، نوێترین زانیاری لهبارهی پڕۆژهی ستراتیژیی "پشتێنهی سهوزایی"ی شاری ههولێر ئاشكرا كرد و ڕایگهیاند، پڕۆژهكه كه یهكێكه لە خەونە دێرینەکانی خەڵکی هەولێر و بە فەرمانی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە 8 پێکهاتووە و ئێستا قۆناغی یەکەمی بەرەو کۆتایی دەچێت.
ئهمڕۆ هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، کە قۆناغی یەکەم لە کۆتاییەکاندایە و کار لەسەر ئیلتزامات و ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیار و خاوەن مافانە دەکرێت کە زەوییەکانیان بەر پڕۆژەکە کەوتووە. گوتیشی: هەرچەندە قەیرانی دارایی کەمێک کاریگەری هەبووە، بەڵام بە سوپاسەوە بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت، سەرجەم ئەو زەوییانە بە زەویی تر قەرەبوو دەکرێنەوە و ڕێکارەکان بە خێرایی لە جێبەجێکردندان.
هێمن سەید موراد باسی لەوە کرد کە لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە 500 هەزار نەمامی زەیتوون چێندراون. ئهم دارانه دوو جۆرن؛ جۆرێكیان بۆ خواردنی ڕۆژانە و جۆرەکەی تریان بۆ بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون بهكاردههێنرێن.
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بۆ پایتهخت میدیا ئاشکرای کرد کە قۆناغی دووەم بەم زووانە دەست پێ دەکات و تێیدا چەندین پۆند و کارگەی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون دروست دەکرێن. ههروهها ڕایگهیاند كه لهم قۆناغهدا بڕیاردراوه نەمامی فستقـیش بچێندرێت، تاوەکو لە تەنیشت بەرهەمی زەیتوون، هەولێر ببێتە خاوەن بەرهەمی فستقیش.
یەکێکی تر لە ئامانجە گرنگەکانی پڕۆژەکە، دروستکردنی پۆندەکانە بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران، ئەمەش وەک ڕێگەیەک بۆ پاراستنی شاری هەولێر لە مەترسییەکانی لافاو و دابینکردنی سەرچاوەیەکی هەمیشەیی ئاو بۆ ئاودێری دار و نەمامەکانی پشتێنە سەوزەکە.