پایتەخت

بەدواداچوونی چڕ بۆ دۆزینەوەی جووتیار ڕەسوڵ ده‌كرێت

بەدواداچوونی چڕ بۆ دۆزینەوەی جووتیار ڕەسوڵ ده‌كرێت
کورتە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

 

نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەدواداچوونی چڕ بۆ چارەنووسی پەیامنێری ماڵپەڕی پایتەخت میدیا بەناوی (جوتیار ڕەسوڵ) دەکات، کە لە دوێنێوە پەیوەندییەکانی پچڕاوە و شوێنبزرە.

 

بەپێی زانیارییەکانی سەندیکا، ئەو ڕۆژنامەنووسە پێش بێسەروشوێنبوونی بە شێوەیەکی یاسایی مۆڵەتی فەرمی لە دەزگاکەی وەرگرتووە و سەرقاڵی ئامادەکاری بووە بۆ گەشتێکی خێزانی؛ ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ناوبراو هیچ کێشەیەکی پێشوەختەی نەبووە و بارودۆخی ژیانی ئاسایی بووە.

 

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ لایەنە حکومی و ئەمنییەکان بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ناوبراو. هاوکات داوا لە هاووڵاتیان دەکەن هەر زانیارییەکیان لەسەر شوێنی جوتیار ڕەسوڵ هەیە، پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی (07701432129 - 07513890820) بکەن.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌ی زیاتر له‌ 24 كاتژمێره‌ جووتیار ڕه‌سووڵ، په‌یامنێری پایته‌خت میدیا له‌ ڕانیه‌ و قه‌لادزێ بێسه‌روشوێنه‌ و هیچ سۆراغێكی نییه‌.

29 نیسان 2026 15:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026