وهزارهتی كارهبا داشكاندنی ڕاگهیاند
تێچووی کارەبای ڕووناکی هەرزانترە لە مۆلیدە و کارەبای جاران
وەزارەتی کارەبا گهڕانهوهی زیاتر لە سێ ملیار دیناری وەک داشکاندن بۆ هاوبەشانی "ڕووناکی" ڕاگهیاند.
ئهمڕۆ وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی "ڕووناکی" و لە ڕێگەی سیستەمی "ئی-پسوولە"، لە مانگی ئازاری ڕابردوودا بڕی 3.2 ملیار دینار وەک داشکاندنی 20% بۆ هاوبەشانی ماڵان گەڕێندراوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەت، ئەم بڕە پارەیە وەک پاڵپشتییەک بۆ ئەو هاوبەشانە هەژمار کراوە کە لە مانگی شوباتدا لە ڕێگەی سەکۆی دیجیتاڵییەوە پارەی کارەبایان داوە. ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو هاوبەشانەی بڕی داشکاندنەکەیان لە نرخی پسوولەی مانگی سێ زیاتر بووە، بڕە پارە زیادەکەیان بۆ خراوەتە سەر قەرزی پێشوو (بۆ کەمکردنەوەی قەرزەکانیان).
داتاکانی وەزارەت ئاشکرای دەکەن کە 133 هەزار هاوبەش لەم داشکاندنە سوودمەند بوون، و تێکڕای بڕی پارەی گەڕاوە بۆ هەر ماڵێک نزیکەی 24 هەزار دینار بووە. هەروەها 20 هەزار و 600 هاوبەش بەهۆی ئەم پاڵپشتییەوە، پسوولەی مانگی ئازاریان گەیشتووەتە سفر دینار.
پڕۆژەی ڕووناکی کە لە تشرینی دووەمی 2024 لەلایەن سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی ڕاگەیەندرا، ئامانجی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ تەواوی کوردستان تا کۆتایی ساڵی 2026. لە ئێستادا زیاتر لە 5.5 ملیۆن هاووڵاتی، کە دەکاتە %85ی دانیشتووان، لە خزمەتگوزاریی کارەبای بەردەوام سوودمەندن و تێچووی کارەبایان بەراورد بە پێشتر کەمتر بووەتەوە.