پایتەخت

فێڵێکی نوێ لەژێر ناوی "بەدەلحەج" ئاشکرا کرا

فێڵێکی نوێ لەژێر ناوی "بەدەلحەج" ئاشکرا کرا
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و سزای سەرپێچیکاران دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتییان کرد و تێیدا هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی چەندین ڕیکلامی چەواشەکارانە سەبارەت بە پرۆسەی "بەدەلحەج" بەرانبەر بڕە پارەیەکی کەم.

 

ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئەو ڕیکلامانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ "بەدەلحەج" دەکرێن، هیچ بنەمایەکی ڕاستی و گەرەنتییەکیان نییە. جەختیشیکردەوە کە هاووڵاتییان نەکەونە داوی ئەو جۆرە بانگەشە بێبنەمایانەوە و پارەی خۆیان بە فیڕۆ نەدەن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، ڕێکاری توندی یاسایی و کارگێڕی بەرانبەر هەر کەس و کۆمپانیایەک دەگرینە بەر کە بە مەبەستی بەدەلحەج پارە لە هاووڵاتیان وەربگرێت.

 

هەروەها داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە خۆیان لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە ڕیکلامانە بپارێزن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

 

لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هەر هاووڵاتییەک سکاڵای هەیە یان دەیەوێت زانیاری وردتر بەدەست بهێنێت، دەتوانێت لە ڕێگەی ژمارەی واتسئاپی (07505953534) پەیوەندییان پێوە بکات.

29 نیسان 2026 12:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026