پایتەخت

سەرۆکی مۆساد: نهێنییەکانی دوژمن لەژێر دەستی ئێمەدایە

سەرۆکی مۆساد: نهێنییەکانی دوژمن لەژێر دەستی ئێمەدایە
دەیڤید بارنییا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ئیسرائیل (مۆساد)
کورتە

پەیامی سەرۆکی مۆساد؛ ئیسرائیل لە قووڵایی خاکی دوژمنەوە زانیاری دەبات.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ئیسرائیل، لە میانی مەراسیمی ساڵانەی بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنانی سوپاسالاری ئیسرائیل بۆ ساڵی 2025، پەردەی لەسەر سەرکەوتنی چەندین ئۆپەراسیۆنی هەواڵگریی مەترسیدار لادا کە لە ناو جەرگەی ئێران و لوبناندا ئەنجام دراون.

 

دەیڤید بارنییا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ئیسرائیل (مۆساد) ڕایگەیاند: توانیویانە بگەنە 'چەقی نهێنییەکانی دوژمن' و زانیاریی تاکتیکی و ستراتیژیی وەها بەدەست بهێنن کە گۆڕانکاری لە هاوکێشە ئەمنییەکاندا دروست دەکەن.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە بەزاندنی سنوورەکان تەنها بە مانا فیزیکییەکەی نەبووە، بەڵکوو دزەکردن بووە بۆ ناو قووڵایی سیستمە ئەمنی و نهێنییەکانی ئەو وڵاتانەی کە وەک هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل پۆلێن دەکرێن.

 

سەرۆکی مۆساد جەختی لەوە کردەوە کە دەزگاکەیان لە لووتکەی ئامادەباشیدایە و هەر هەڕەشەیەک لە هەر لایەکەوە بێت، بە تووندترین شێوە وەڵامی دەدەنەوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆزی ئەمنی و سەربازیدا تێپەڕ دەبێت؛ ئاشکراکردنی ئەم زانیارییانەش وەک پەیامێکی ڕاستەوخۆ بۆ تاران و بەیرووت لێک دەدرێتەوە کە باس لە هەژموونی هەواڵگریی ئیسرائیل دەکات لە ناوچەکەدا.

28 نیسان 2026 12:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026