یونیسێف: بەهۆی تاڵیبانەوە ئەفغانستان 25 هەزار پزیشک و مامۆستا لەدەست دەدات
یاسایی قەدەغەکردنی خوێندن و کارکردنی ئافرەتان لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەفغانستان تووشی قەیران دەکات.
هۆشداری لە لەناوچوونی ڕێژەیەکی زۆری مامۆستا و پزیشک لە ئەفغانستان دەدرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان (یونیسێف)، ئەگەر حکومەتی تاڵیبان تا ساڵی 2030 ڕێگرییەکان لەسەر خوێندن و کارکردنی ئافرەتان هەڵنەگرێت، ئەفغانستان زیاتر لە 25 هەزار مامۆستا و پزیشک لەدەست دەدات، کە 25%ـی ڕێژەی کاری ساڵی 2021ـی وڵاتەکە پێکدەهێنێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، تاڵیبان کارکردنی ئافرەتانی لە زۆربەی کەرتە گشتییەکان قەدەغە کردووە و خوێندنیشی تا تەمەنی 12 ساڵی بۆ کچان سنووردار کردووە. ئەم ڕێگرییانە لە ئێستاوە کاریگەری لەسەر یەک ملیۆن ئافرەت دروست کردووە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 ڕێژەکە بۆ دوو هێندە بەرز بێتەوە.
لەلای خۆیەوە، کاترین ڕەسڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف ڕایگەیاندووە، ناکرێت ئەفغانستان، مامۆستا، پزیشک، پەرستار، مامان و کرێکارە کۆمەڵایەتییەکانی داهاتوو لەدەستبدات، کە خزمەتگوزاری بنچینەیی بۆ لە دەپارێزن.
پێشووتر لە مانگی 9ـی 2025، تاڵیبان 140 ناونیشانی کتێبی نووسەرانی ئافرەتی قەدەغەکرد و لەگەڵ 680 کتێبی دیکەی لە زانکۆکان لابرد، چونکە بە "پێچەوانەی یاسای شەریعەتی ئیسلام" لە قەڵەم دراون، تەنانەت کتێبی زانستیش بە ناونیشانی "خۆپارێزی لە تاقیگەی کیمیایی" قەدەغە کرابوون.