پایتەخت

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
کورتە

وردەکاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

وا بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەست پێ بکات.

 

ئەمڕۆ شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە "پایتەخت میدیا"ی ڕاگەیاند: عێراق لەم هەفتەیەدا مووچەی تەواوی دامودەزگا، وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان و سەرجەم شوێنەکانی خۆی دابەش دەکات، دوای ئەو پڕۆسەیەش ڕاستەوخۆ مووچەی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی گوت: "بە هەموو پێوەرێک دەبێت بەغدا لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی کوردستان ڕەوانە بکات، بەڵام دڵنیانین و دیار نییە چ ڕۆژێک دابەشکردنی مووچە دەست پێ دەکات."

 

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە بە "پایتەخت میدیا"ی ڕاگەیاند: لەگەڵ خەرجکردن و گەیشتنی بڕی تەواوەتیی پارەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

 

بەپێی زانیارییەکان، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندییان نیشانداوە لەسەر پڕۆسەی خەرجکردنی مووچەی کوردستان.

28 نیسان 2026 10:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026