ئهمریكا خهڵاتێكی 10 ملیۆن دۆلاری ڕاگهیاند
ئەمریکا خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی میلیشیاکانی عێراق تەرخان دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی بەرنامەی "خەڵات بۆ دادپەروەری" (Rewards for Justice)، بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاری کرد بۆ هەر کەسێک کە زانیاری ورد بدات لەسەر شوێنی حەوانەوە یان چالاکییەکانی حەیدەر موزهر مەلهەک ئەلسەعیدی، ناسراو بە حەیدەر ئەلغەراوی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، فشارە ئەمنییەکانی بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق تووندتر کرد و خەڵاتێکی دارایی گەورەی بۆ دەستگیرکردنی حەیدەر ئەلغەراوی، سهركردهی یهكێك له گرووپه چهكدارهكانی عێراق ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە واشنتن بزووتنەوەی "ئەنساروڵڵای ئەوفیا"ی وەک گروپێکی "تیرۆریستی" پۆلێن کرد کە مەترسییە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە.
بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان، ئەلغەراوی وەک ئەمینداری گشتیی گرووپەکە، نەک تەنها لە عێراق، بەڵکو لە سووریا و ئوردنیشدا بەشدار بووە لە داڕشتنی ئەو هێرشانەی کە بنکە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.
بەرنامەی "خەڵات بۆ دادپەروەری" جەخت لەوە دەکاتەوە کە زانیاریدەران دەتوانن لە ڕێگەی کەناڵە پارێزراوەکانی وەک Signal و Tor پەیوەندییان پێوە بکەن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕاوکردنی سەرکردە مەیدانییەکان کە نفووزێکی سیاسی و سەربازیی فراوانیان لە ناوخۆی عێراقدا بۆ خۆیان دروست کردووە.