پارتی بژاردەی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
پارتی بێدەنگی دەشکێنێت: ئامادەین بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن!
پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ یەکلاکردنەوەی پرسە سیاسییەکانی هەرێم و بەغدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ناوخۆیی و ڕاوێژکاری ئەنجام دەدات.
ئهمڕۆ سەرچاوەیەکی باڵای نێو پارتی ڕایگهیاند، مەکتەبی سیاسی پارتی پاکێجێکی گشتگیری لە مەرج و داواکارییەکان ئامادە کردووە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان.
بهپێی زانیارییهكان، دوای تێپەڕبوونی 18 مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکان و پێکنەهاتنی حکومەت، پارتی بژاردەی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وەک چارەسەرێکی گونجاو لەبەرچاو گرتووە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواوی کردووە.
سهرچاوهكهی نێو پارتی دهڵێت: پارتی نایهوێت پێشوازی لە هیچ شاندێکی هاوبەشی (یەکێتی و نەوەی نوێ) بۆ كۆبوونهوه و ڕێككهوتن بكات.