تره‌مپ نێردەکانی گەڕاندەوە
هیچ ئاشتییەک لە ئارادا نییە؛ پەیامە نوێیەکەی تره‌مپ.
ئاسۆکانی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ ململانێی سه‌ربازیی نێوان هاوپەیمانیی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی. جیهان بەرەو بنبەستێکی دیپلۆماسیی نوێ ده‌چێت، ئەمەش نیگەرانییەکانی لەبارەی مه‌ترسی فراوانبوونی جەنگەکە زیاتر کردووە.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەنگاوێکی کتوپڕدا کە وەک پاشەکشە لە پڕۆسەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییه‌ت ده‌بیندرێت. بڕیاری دا سەردانی شاندی باڵای وڵاتەکەی بۆ پاکستان کە لە 'جارید کۆشنەر' و 'ستیڤ ویتکۆف' پێک هاتبوو هەڵوەشێنێتەوە.
به‌پێی ڕۆیته‌رز، شاندەکە ئەرکیان دۆزینەوەی ڕێگه‌یه‌ك بوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ تاران لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە، بەڵام هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەیان نیشانەی تووڕه‌بوونی واشنتنە بەرامبەر مەرجەکانی ئێران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ده‌ستی به گه‌شتێكی فراوان كردووه، بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕۆڵی نێوه‌ندگیر ده‌بینن.