پایتەخت

حاجیانی هەرێم بە فڕۆکە دەچنە جەدە

حاجیانی هەرێم بە فڕۆکە دەچنە جەدە
کورتە

ئاسانکاریی نوێ بۆ حاجیانی هەرێم؛ گەشتەکان لە سنووری "عەرعەر"ەوە دەبنە ئاسمانی

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زنجیرەیەک بڕیاری نوێی بۆ ئاسانکاری و خزمەتکردنی حاجیانی ماڵی خودا ڕاگەیاند. بەپێی بڕیارە نوێیەکان، پڕۆسەی گواستنەوەی حاجیان گۆڕانکاریی تێدا کراوە بۆ ئەوەی بە کەمترین ماندووبوون بگەنە عەرەبستانی سعودییە.

 

ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراقی بڕیاریدا کە حاجیانی هەرێمی کوردستان تاوەکو دەروازەی سنووری 'عەرعە ' بە پاس بگوازرێنەوە، پاشان لەوێوە لە ڕێگەی گەشتی ئاسمانییەوە ڕاستەوخۆ بگوازرێنەوە بۆ فڕۆکەخانەی 'جەدە' لە عەرەبستانی سعودییە.

 

وەک بەشێک لە پلانی خزمەتگوزارییەکان، بڕیاردراوە جانتای حاجیان هەر لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بارهەڵگری تایبەتەوە بگوازرێنەوە بۆ شاری مەککەی پیرۆز. ئەم خزمەتگوزارییە دەبێتە هۆی ئەوەی حاجیان لە کاتی گەشتەکەدا بێزار نەبن و کەلوپەلەکانیان پێش گەیشتنی خۆیان لە هۆتێلەکانیان ئامادە بێت.

 

بڕیارە یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ حاجیان لە ڕێککەوتی 12ی ئایار دەستپێبکات. بەپێی خشتە دیاریکراوەکە، پڕۆسەی گواستنەوەی تەواوی حاجیان لە ماوەی سێ ڕۆژدا کۆتایی پێ دێت، بەمەش سەرجەم حاجیانی هەرێم لە کاتێکی پێوانەیی و بە ڕێگەیەکی مۆدێرن دەگەنە پیرۆزترین شوێنی جیهان.

26 نیسان 2026 16:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026