پایتەخت

محەممەد سەمعان دەسەڵاتی جێگرەکه‌ی کەمکردەوە

محەممەد سەمعان دەسەڵاتی جێگرەکه‌ی کەمکردەوە
پارێزگاری كه‌ركووك و جێگره‌كه‌ی
کورتە

وره‌كاریی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕێبوار ته‌ها له‌لایه‌ن پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه‌

پارێزگاری نوێی كه‌ركووك بریاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕێبوار ته‌های دا. ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م بریار و هه‌نكاوی ئیداری دوای ده‌ستبه‌كاربوونی.

 

ئه‌مڕۆ محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری نوێی کەرکووک چاوی به‌ ڕێبوار ته‌ها، جێگری پارێزگار كه‌وت و دواتر به‌ نووسراوێكی فه‌رمی كه‌ واژۆی خۆی له‌سه‌ره‌ بریاریدا ده‌سه‌ڵاتی موڵکایەتی، کاروباری هاووڵاتییان و ڕێپێدانی ئەمنی له‌ جێگره‌كه‌ی بسه‌نێته‌وه‌ و په‌یوه‌ستی بكات به‌ نووسینگه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌.

 

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە دەست پایته‌خت میدیا کەوتووە، بڕیارەکە دوو گۆڕانکاریی جەوهەری كراوه‌. له‌وانه‌ بەشی موڵکایەتی و کاروباری هاووڵاتییان: کە پێشتر سەر بە نووسینگەی جێگری یەکەمی پارێزگار (ڕێبوار تەها) بوو، ئێستا ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێری و فەرمانی پارێزگاردا دەبێت. هه‌روه‌ها پرسی ڕێپێدانی ئەمنی: پێشتر پەیوەست بوو بە نووسینگەی جێگری تەکنیکی پارێزگار، ئەویش بە هەمان شێوە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی نووسینگەی پارێزگار.

 

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم بڕیارە لەپێناو "بەرژەوەندی گشتی" و بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی کە یاسای پارێزگاکان (ژمارە 21ی ساڵی 2008ی هەموارکراو) بە پارێزگاری داوە، دەرچووە. بڕیارەکە لە ڕێککەوتی دەرچوونیەوە (22ی نیسانی 2026) جێبەجێ دەکرێت و گشت یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکەی لێ ئاگادار کراوەتەوە.

 

 

26 نیسان 2026 16:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026