سوپای ئیسرائیل دژی لوبنان هێز دەجووڵێنێت
گرژییەکانی لوبنان؛ سوپای ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی حەوت ناوچەی باکووری لیتانی دەردەکات
لە نوێترین پێشهات سەرەڕای بوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی سەربازیی نوێی ئاراستەی دانیشتووانی باشووری لوبنان کرد.
ئهمڕۆ فەرماندەی سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتووانی حەوت شارۆچکە و گوندی باکووری 'ڕووباری لیتانی' له لوبنان کردووە بەزووترین کات ناوچەکانیان چۆڵ بکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە چڕەکان لەو سنوورەدا.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هەنگاوە دوای تێبینی کردنی زنجیرەیەک 'پێشێلکاریی ڕێککەوتنی ئاگربەست' لەلایەن چەکدارانی حزبوڵاوە دێت. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: 'هێزەکانی ئێمە ڕێکاری سەربازیی تووند و کاریگەر دژی پێگە و ژێرخانی حزبوڵا دەگرنەبەر لەو ناوچانەی کە کراونەتە ئامانج.'
ئەم پەرەسەندنە مهترسی لهسهر هەرەسهێنانی تەواوەتی ئاگربەستەکە و گەڕانەوە بۆ قۆناغی شەڕی سەخت دروست دهكات.