دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی دەست پێدەکات

ڕێككارهكانی دابهشكردنی زهوی له سلێمانی بهرهو كۆتایی دهچێت
دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە هەولێر دەستی پێکرد و لە سلێمانیش ڕێکارەکانی دابەشکردن بەرەو کۆتایی دەچێت، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
ئهمڕۆ پێنجشهممه سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی ڕایگهیاند، تا ئێستا بە پێ دوائامار نزیكەی حەفتا هەزار ناوی وەزارەتە جیاواز ەكان گەڕاوەتەوە وە نزیكی چوارهەزار ناو ڕێكارەكانی بەرەو كۆتایی دەچێت بۆ ئەنجام دانی تیروپشك.
ئەوەشی خستەروو، جەخت دەکەینەوە لەسەر زوو تەواوکردنی رێکارەکان تا لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای تەواوبوونی رێکارەکان دەستبکرێت بە دابەشکردنی زەوی.
ئەمە لە کاتێکدایە، دابەشکردنی زەوی بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە لە هەولێر دەستی پێکردەوە فەرمانبەرانی زەوی بوونەتە خاوەن زەوی خۆیان.