وهزارهتی ناوخۆ دەستگیرکردنی عومهر جهمالی ڕاگهیاند
وەزارەتی ناوخۆ: ئازادیی ڕادەربڕین نابێت ببێتە هۆی شێواندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سوکایەتیکردن بە پێکهاتەکان
وەزارەتی ناوخۆ، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پاراستنی پیرۆزیی پێکهاتە ئایینییەکان و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند.
ئهمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، هەرچەندە مافی ئازادیی نووسین و گوزارشتکردن لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستاندا پارێزراوە، بەڵام ئەم ئازادییە نابێت بۆ تەشهیرکردن بە هیچ پێکهاتەیەکی کۆمەڵگە بەکاربهێنرێت.
وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە، کە شێواندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی لەژێر هەر ناوێکدا بێت، سەرپێچیکار ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکاتەوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لەسەر بنەمای ئەو سەرپێچییە و بە فەرمانی دادوەر، هێزەکانی پۆلیس هاووڵاتییەکییان بە ناوی (عمر الجمال) كه لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X، چەند بابەتێکی نەگونجاوی بەرامبەر بە زیارەتکارانی شیعە بڵاوکردبووەوە، دەستگیر کردووە.
بهپێی بڵاوكراوهكه، لە ئێستادا ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر بەو هاووڵاتییە گیراونەتە بەر، ئەمەش وەک جەختکردنەوەیەک لەسەر ئەوەی کە یاسا چوارچێوەی سەرەکییە بۆ پاراستنی ماف و ئەرکەکانی هەموو تاکێکی کۆمەڵگە بە بێ جیاوازی.