ئەمساڵ مامۆستایان هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجام نادرێت
وەزارەتی پەروەردە بڕیاری هەڵپەساردنی پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی بۆ ساڵی 2026 دەرکرد
وەزارەتی پەروەردە، بڕیارێکی فەرمی سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 ڕاگەیاند. بەپێی نووسراوی ژمارە 8445 کە لە ڕێکەوتی 2026/4/23 دەرچووە، بڕیار دراوە بە ڕاگرتن و هەڵپەساردنی پڕۆسەی هەڵسەنگاندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
ئهمڕۆ یەحیا ڕەزا گوڵ، بەڕێوەبەری گشتی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پهروهرده له نووسراوێكدا بڕیاری هەڵپەساردنی پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی بۆ ساڵی 2026 ڕاگهیاند و هۆكارهكهی بۆ ناجێگیریی بارودۆخی ناوچەکە و کەمیی کات گهڕاندهوه.
ناوبراو دهڵێت: دۆخی ناوچهكه کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر دواکەوتنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە وەرزی دووەمدا. ههروهها بەهۆی کاتی دیاریکراو و سنووردارەوە، مامۆستایان نەیانتوانیوە بەپێی پێویست و لە کاتی گونجاودا پڕۆسەی هەڵسەنگاندن تەواو بکەن.
بڕیارەکە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە کراوە لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین، زاخۆ). تێیدا جەختکراوەتەوە کە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان بۆ ئەمساڵی خوێندن بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی کوالێتی و وردیی پڕۆسەکە و ڕەچاوکردنی بارودۆخی دەوامی قوتابخانەکان.
