پایتەخت

نه‌تانیاهۆ نهێنییەکی پزیشکی ئاشکرا دەکات

نه‌تانیاهۆ نهێنییەکی پزیشکی ئاشکرا دەکات
کورتە

نەتانیاهۆ کۆتایی بە دەنگۆکان هێنا؛ ڕاپۆرتی پزیشکی وردەکاریی تووشبوونی بە شێرپەنجە ئاشکرا دەکات

بنیامین نەتانیاهۆ، پەردەی لەسەر نهێنییەکی تەندروستیی خۆی لادا و بە فەرمی ڕایگەیاند کە ڕووبەڕووی وەرەمێکی پیس لە پڕۆستاتیدا بووەتەوە و چارەسەری پێویستی وەرگرتووە.

 

ئه‌مڕۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ ڕاپۆرتی پزیشکیی ساڵانەم بڵاوکرایەوە. داوام کرد بڵاوکردنەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ دوابخرێت تا لە لوتکەی جەنگدا نەبێت و ڕێگە نەدەین ڕژێمی تیرۆریستی ئێران پڕوپاگەندەی درۆ دژی ئیسرائیل بڵاوبکاتەوە.

 

نەتانیاهۆ  نووسیویه‌تی، دەەمەوێت سێ خاڵتان لەگەڵ بەش بکەم: 1- سوپاس بۆ خودا، من تەندروستم. 2- لە بارودۆخێکی جەستەیی زۆر باشدام. 3- کێشەیەکی پزیشکی بچووکم لە پڕۆستاتدا هەبوو کە بە تەواوی چارەسەر کرا.

 

ده‌شڵێت: ساڵ و نیوێک لەمەوبەر نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووم بۆ هەوکردنی پڕۆستات ئەنجامدا و لەو کاتەوە لە ژێر چاودێری پزیشکیدام. لە دوایین چاودێریدا، پەڵەیەکی زۆر بچووک (کەمتر لە سانتیمەترێک) لە پڕۆستاتمدا دەرکەوت. پشکنینەکان دەریانخست کە وەرەمێکی پیسە لە قۆناغێکی زۆر سەرەتاییدا، بێ ئەوەی بڵاوبووبێتەوە. پزیشکەکان وتیان ئەوە لە تەمەنی مندا زۆر باوە و دوو بژاردەم هەبوو: یان تەنها چاودێری بکەم یان چارەسەری بکەم و لایببەم.

 

بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکیی ساڵانەی نەتانیاهۆ، تیمی پزیشکی جەخت دەکەنەوە کە سەرەڕای تەمەنەکەی (76 ساڵ) و ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری لەوانە فەقەرات و چاندنی ئامێری ڕێکخەری دڵ، ئێستا ناوبراو لە بارودۆخێکی جەستەیی "باش"دایە. نەتانیاهۆ هۆکاری دواخستنی بڵاوکردنەوەی ئەم زانیارییانەی گەڕاندەوە بۆ پاساوی ئەمنی و ڕێگریگریکردن لە سوودوەرگرتنی ئێران لە باری تەندروستی ئەو بۆ مەبەستی پڕوپاگەندە.

 

ئەم ڕاگەیاندنە دوای زنجیرەیەک دەنگۆ دێت کە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا سەبارەت بە تێکچوونی باری تەندروستی یان تەنانەت "مردنی" بڵاوکرابوونەوە.

 

تویته‌كه‌ی له‌ ئێكس: https://twitter.com/netanyahu/status/2047625296396845425

24 نیسان 2026 18:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026