عێراقچی بە پەیامێکی تایبەتەوە چووهته ئیسلامئاباد
جیهان چاوی له دانوستان و ڕێككهوتنه و عێراقچیش بۆ تاوتوێی ئاڵۆزییهكان گهیشته پاكستان
لە کاتێکی هەستیاردا کە ناوچەکە لە نێوان جەنگ و دیپلۆماسیدایە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، گەشتێکی خێرا بۆ پاکستان، عومان و ڕووسیا دەست پێ دەکات.
پێگهی ههواڵی كهناڵی 'الحدث' بڵاویكردهوه، ئەرکی سەرەکیی عێراقچی لەم سەردانەدا، خستنەڕووی 'مەرجە کۆتاییەکانی تاران'ە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی ترهمپ. پاکستان کە ڕۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت، هەوڵ دەدات دیدگای ئێرانییەکان بگەیەنێتە واشنتن بە مەبەستی شکاندنی ئەو چەقبەستووییەی کە دروست بووە.
گرنگترین خاڵی ناکۆکی لە نێوان هەردوو وڵاتدا، پرسی گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکایە. تاران سوورە لەسەر ئەوەی تاوەکو بەندەرەکانی ئازاد نەکرێن، ڕێگە بە هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز نادات.
ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە شاندی ئەمریکی لە ئیسلامئاباد تەنها ئەرکی لۆجستییان پێ سپێردراوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە هێشتا زەمینەی ڕاستەوخۆ بۆ دانوستانی فەرمی لە ئارادا نییە.