چین هۆشدارییه‌كی به‌په‌له ده‌داته هاووڵاتییانی له ئێران
باڵیۆزخانه‌ی چین له ئێران، له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگ داوایه‌كی خێرا ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییانی له وڵاته‌كه ده‌كات
باڵیۆزخانەی چین لە کۆماری ئیسلامی ئێران، هۆشدارییەکانی بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەکەی تووندتر دەکاتەوە و داوایان لێدەکات بە پەلە خاکی ئێران جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانەی چین لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیەندراوێکی نوێی بڵاوكرده‌وه و جارێکی دیکە جەختی لەسەر بانگەوازەکەی پێشووی کردەوە و داوای لە سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە چینییانە کرد کە لە ئێستادا لە ئێرانن، لە زووترین کاتدا و بەر لە خراپتربوونی بارودۆخەکە ئەو وڵاتە چۆڵ بکەن.
ئەم هۆشدارییەی چین لە کاتێکدایە کە گرژییە دیپلۆماسی و سەربازییەکان لە ناوچەکەدا گەیشتوونەتە ئاستێکی باڵا، باڵیۆزخانەکەش داوا لە هاووڵاتییانی دەکات ڕێکارە ئەمنییەکان بگرنە بەر و گەشتەکانیان بۆ دەرەوەی ئێران ڕێکبخەن.