پایتەخت

یەکێتیی ئەورووپا مەرجی نوێ بۆ دانوستانەکانی تاران دادەنێت

یەکێتیی ئەورووپا مەرجی نوێ بۆ دانوستانەکانی تاران دادەنێت
کاجا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا
کورتە

ئه‌وروپا داوا ده‌كات، پسپۆڕانی ئەتۆمی بەشداربن لە دانوستانەکان

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، هۆشداری دەدات لە ئەنجامدانی هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی لاواز لەگەڵ تاران و جەخت لەسەر گۆڕینی میکانیزمی دانوستانەکان دەکاتەوە.

 

ئه‌مڕۆ کاجا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا  لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نافەرمی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە قوبرس، ڕایگه‌یاند، پێویستە شارەزایانی بواری ناڤۆکی ڕاستەوخۆ لەسەر مێزی گفتوگۆکان ئامادەبن بۆ ئەوەی ڕێگری لە دروستبوونی ئێرانێکی مەترسیدارتر بکرێت.

 

هه‌روه‌ها گوتی: سنووردارکردنی دانوستانەکان تەنها لە چوارچێوەی سیاسی و دیپلۆماسیدا بەبێ بوونی پسپۆڕانی تەکنیکی، دەبێتە هۆی هاتنەئارای ڕێککەوتنێک کە زۆر لاوازتر بێت لە "پلانی کاری تۆکمەی هاوبەش" (JCPOA).

 

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا جەختی کردەوە کە هەر لادانێک لە بنەما زانستی و تەکنیکییەکان لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێراندا، دەەرئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و مەترسییەکانی تاران بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی زیاتر دەکات.

 

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە وردی چاودێری هەوڵە نوێیەکان دەکات بۆ گەڕانەوەی تاران و واشنتن بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان.

24 نیسان 2026 11:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026