بڕیاری نوێ لهبارهی مووچهی ئهو فهرمانبهرانهی منداڵی كهمئهندامیان ههیه
بڕیارێکی گرنگ و دڵخۆشکەر بۆ دایک و باوکانی فەرمانبەر دهرچوو
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕێنمایی نوێی تایبەت بە مۆڵەتی بەخێوکەری منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەتی دەرکرد، کە تێیدا ئاسانکاریی بەرچاو بۆ دایک و باوکانی فەرمانبەر کراوە.
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگهیاند، ڕێنماییە کۆنەکان بەهۆی هەبوونی کەموکوڕی زۆرەوە هەڵوەشێنراونەتەوە تاوەکو خزمەتێکی شایستەتر بە خێزانی کەمئەندامان بکرێت.
بەپێی وتەی وەزیر، لەمەودوا ئەو دایک و باوکانەی زیاتر لە منداڵێکی ئۆتیزم یان شەلەلی مێشکیان هەیە، دەتوانن پێکەوە مۆڵەت وەربگرن و سەرجەم مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکانیشیان بەبێ کەمکردنەوە بۆ خەرج دەکرێت.
بەپێی ئەم گۆڕانکارییانە، فەرمانبەران دەتوانن بە مووچەی تەواوەوە مۆڵەتی چاودێری وەربگرن، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی باری دارایی و دەروونی ئەو خێزانانەی کە ئەرکی چاودێریکردنی منداڵی کەمئەندامیان لەسەرشانە.