شەلی کیتڵسۆن یەکەم پەیامی پاش ئازادکردنی لە بەغدا بڵاوکردەوە
چیرۆکی ڕفاندنی شەلی کیتڵسۆن لە بەغدا و پهیامی دوای ئازادبوونی
ئهو ڕۆژنامهنووسه ئهمریكییهی له بهغدا رفێندرا، پاش دوو هەفتە لە ئازادبوونی یەکەم پەیامی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ شەلی کیتڵسۆن، ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆی ئەمریکی لە پهیامێكدا سوپاسی سەرجەم ئەو دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییانەی کرد کە ڕۆڵی کارایان هەبووە لە پرۆسەی ڕزگارکردنی و گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لە پایتەختی عێراق دەستبەسەر کرابوو.
لە ڕووی لێدوانی فەرمییەوە، کیتڵسۆن لە ڕێگەی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانەوە پێزانینی خۆی بۆ کۆمەڵگەی ڕۆژنامەنووسان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەربڕی. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵە بەردەوامەکانی بەرپرسانی حکومی و فشاری ڕێکخراوەکانی ئازادیی ڕۆژنامەگەری، هۆکاری سەرەکی بوون لەوەی کەیسەکەی پشتگوێ نەخرێت و لە ئەنجامدا بە سەلامەتی بگاتە شوێنێکی ئارام.
ئهو ڕۆژنامەنووسە لە 31 ئاداری ئەمساڵدا، لە کاتێکدا کە ناوچەکە لە لووتکەی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێراندا بوو. لەلایەن گرووپی "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا"وە لە ناوجەرگەی بەغدا ڕفێندرا.