وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە
کۆتایی ساڵ نزیکە؛ خشتەی نوێ ببینە.
لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی کاتی تاقیکردنەوەکان و پڕۆسەی خوێندن، بڕیاری هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندنی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی دەرکرا.
ئهمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ڕێگهی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانەوە چوارچێوەی زەمەنیی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی بۆ پۆلە ناکۆتاکان و پەیمانگاکان دیاریکرد. له نووسراوێكی فهرمیدا وردهكارییهكهی بۆ قوتابییان و مامۆستایان و بهخێوكاران خستهڕوو.
بەپێی هەموارە نوێیەکە، وەزارەتی پەروەردە میکانیزمێکی قۆناغبەندیی بۆ کۆتاییهێنان بە ساڵی خوێندنی 2025-2026 گرتووەتە بەر، کە بەم شێوەیەی خوارەوە جێبەجێ دەکرێت: قۆناغی بنەڕەتی (بازنەی یەکەم): پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی چوارەمی پۆلەکانی 1 و 2 و 3ی بنەڕەتی، لە ماوەی نێوان 2026/5/2 تاوەکو 2026/5/6 ئەنجام دەدرێت.
له نووسراوهكه هاتووه، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکانی قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی لە ڕێکەوتی 2026/5/10 دەستپێدەکات و لە 2026/5/20 کۆتایی دێت. هەروەها خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی ئەم پۆلانە بۆ ماوەی 2026/6/15 تاوەکو 2026/7/1 دیاریکراوە. ههروهها تاقیکردنەوە کردارییەکانی (Practical Exams) خوێندنی پیشەیی بۆ قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە نێوان ڕێکەوتی 2026/5/5 بۆ 2026/5/7 بەڕێوەدەچن.
سەبارەت بە پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بەم جۆرە هەموار کراوە: خولی یەکەم: لە ڕێکەوتی 2026/5/9 دەستپێدەکات و تاوەکو 2026/5/20 بەردەوام دەبێت. خولی دووەم: ئەم قۆناغە لە ڕێکەوتی 2026/6/14 تاوەکو 2026/6/20 ئەنجام دەدرێت.
ئەم ڕێکارە نوێیانە کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین، زاخۆ) کراوە، وەک هەنگاوێکی فەرمی بۆ یەکخستنی کاتی ئەزموونەکان و پاراستنی سەقامگیریی ساڵنامەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت.
