پایتەخت

سێبه‌ری تیرۆر؛ بۆچی موجتەبا خامنەیی دەرناکەوێت؟

سێبه‌ری تیرۆر؛ بۆچی موجتەبا خامنەیی دەرناکەوێت؟
کورتە

سێ نەشتەرگەری بۆ قاچی موجتەبا خامنەیی ئەنجامدراوە.

سەرچاوە ئێرانییەکان وردەکاریی نوێیان لەبارەی باری تەندروستیی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا کردووە، کە دوای زنجیرە هێرشەکانی 28ی شوبات بە سەختی بریندار بووە.

 

ئه‌مرۆ نیویۆرك تایمز له‌ زاری سەرچاوە ئێرانییەکانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، تەندروستیی موجتەبا خامنەیی، ڕێبه‌ری نوێی ئێران تووشی شێوان و سووتانی دەموچاو بووە، ئەمەش بووەتە ڕێگر لەبەردەم توانای قسه‌كردنیدا. هه‌روه‌ها تائێستا سێ نەشتەرگەری بۆ قاچی موجتەبا خامنەیی ئەنجامدراوە.

 

به‌پێی نیویۆرك تایمز، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی تیمە پزیشکییەکە دەکات، هاوكارییه‌ پزیشكییه‌كان و چاودێریكردنی ڕێبه‌ری نوێی وڵات بە شێوەیەکی 'نهێنی و دوور لە چاوی کامێرا' بەڕێوە دەچێت.

 

به‌پێی ڕاپۆرتێكی میدیایی كه‌ناڵی 'الحدث' بێت، پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕێبەر تەنها لە ڕێگەی 'نامەی نووسراو' ئەنجام دەدرێن، ئەمەش بۆ پاراستنی شوێنی حەوانەوەی و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی تیرۆرکردن لەلایەن ئیسرائیلەوە.

 

هەرچەندە تاران بە فەرمی بێدەنگی هەڵبژاردووە، بەڵام بەکارهێنانی زاراوەی 'جانباز' لە میدیا فەرمییەکاندا، ئاماژەیە بۆ قورسیی ئەو برینانەی کە بەر جەستەی موجتەبا خامنەیی کەوتوون، لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە ڕووی 'مێشک و هۆشەوە' کۆنترۆڵی کاروباری سیاسیی وڵاتەکەی لەدەستدایە.

23 نیسان 2026 17:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026